ڕێگەپێدانی گومرگی بریتییە لە پڕۆسەی هەناردەکردن و هاوردەکردنی شت و مەک لە وڵاتاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر. ڕێگەثیدانی گومرگی دەکرێت بە دوو بەش:

بەشی یەکەم/ هەناردەکردن: بریتییە لە پڕۆسەی دەرهێنانی ئەو کەل و پەلانەی کە هەناردە دەکرێن لە فڕۆکەخانەکان، بەندەرەکان یاخود سنوورەکانی وڵاتی نێردەر بۆ وڵاتی وەرگر.

بەشی دووەم/ هاوردەکردن: بریتییە لە پڕۆسەی ڕیگەپێدانی ئەو کەل و پەلە هاوردەکراوانەی کە  باوەڕپێکراون لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گومرگەوە و گەیاندنی بە دەست کۆمپانیاکان یاخود بازرگانەکان.

 

____________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________________

ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستن:

  •  بەڵگەنامەی شوێنی بنچینەیی کاڵا
  •  لیستی نرخی کاڵا
  •  لیستی پێچانەوەی کاڵا
  •  بۆڵیسەی گواستنەوە کاڵا
  •  بەڵگەنامەی ڕێگەپێدراوی هاوردەکردنی کاڵا
  •  لیستی شیکردنەوەی کاڵا
  •  سیفاتی تەواوی کاڵا

Copyright © 2024, Shipment SMT Company - Powered by Kurdsoft